Latest Post


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی رێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە کە ماوەی هەفتەیەکە وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی کردوە رایگەیاندوە، دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ 2019 لە چین، بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان، بۆ پشتگیری و رێگەگرتن لە مەترسی پێویستە ئەم رێوشوێنانە بگیردرێنە بەر.


رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:-

1- پتەوکردنی چالاکی پەتاگەری دژی کۆنیشانەی توندی کۆئەندامی هەناسە بەتایبەت لەو کەسانەی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیاوە لە هەر خاڵێکی هاتنەژورەوە دێنە کوردستان.

2- جەختکردن لەسەر جێبەجێکردنی پلانی هۆبەی کۆنیشانەی توندی کۆئەندامی هەناسە.

3- لەکاتی گومانکردن بۆ توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە نمونەیەک یان زیاتر وەربگیرێت، لە چەند کاتێكی جیاوازدا لەو شوێنانەی کە دیاریکراون، دواتر رەوانەی تاقیگەی تەندروستی گشتی بکرێت بۆ پشکنین، ئەمە سەرەڕای وەرگرتنی نموونە لە لووت و دەم، پاشان ناردنی بۆ تاقیگە بەم شێوەیە:

* وەرگرتنی نمونەی بەڵخەم لە نەخۆش.

* وەرگرتنی نمونە لە بۆڕی هەناسەدان ئەمەش لەو نەخۆشانە دەبێت کە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد داندراون.

*وەرگرتنی نمونە لە خانەکانی هەوا لە سییەکان لەو نەخۆشانەی کە پێویستە بۆ چارەسەرکردن بۆیان بکرێت.

* پێویستە نمونەی شلەی ناو پەردەی دەوری سییەکان وەربگیرێت بە بەکارهێنانی دەرزی گەورە لەکاتی مردنی نەخۆشەکە.

4- دەستبەجێ ئاگادارکردنەوە لە هەبونی هەر حاڵەتێك کە گومانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکرێت یان هەر حاڵەتێك کە بەهۆی نەخۆشییەکی دەستنیشاننەکراو و نادیاری کۆئەندامی هەناسەوە بمرێت.

5- جەختکردنەوە لەسەر کوتانی پزیشكان، کارمەندانی تەندروستی، ئەو کەسانەی لە قاوشەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان، قاوشەکانی منداڵان و هەناو کاردەکەن لە دژی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا.

6- جەختکردنەوە لەسەر پۆشینی کەلوپەلی خۆپارێزی تەواو لەلایەن پزیشك و کارمەندانی تەندروستی لەکاتی هەبونی گومانی توشبونی هەر کەسێك بەو ڤایرۆسە.


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عومەر ئەلكندری كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عومەر ئەلكندری كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر كرد.


لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی كوەیت لە هەولێر سڵاوی شێخ سەباح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح ئەمیری كوەیتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كوەیت كرایەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.


دوای ئەوەی لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەڕێوە چوو، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا و بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕەوانەکرا،ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردسان پرۆژەیاسایەکەی بلاوکردەوە


 ڕۆژی چوارشەممە (١١\١٢\٢٠١٩) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیران بەڕێوە چوو، پرۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان- عێراق) بە تێکڕای دەنگ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا، پێش كەمێك پەرلەمانی كوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ده‌قى رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی بڵاوکردەوە.

پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە كە له‌به‌ر گرنگیی پڕۆژه‌یاساكه‌ و بۆ به‌رچاو روونی و ئاگاداربوون له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى، ده‌قى رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینى و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پەسەند كرا و ئه‌مڕۆ بە مەبەستی گفتوگۆ و پەسەندكردنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرا، له‌سه‌ر سایتی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


هەرسەبارەت بەم پرسە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و ئەگەر هەیە یەکێک لە تەوەرەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم بێت بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی.

کەمێک لەمەوبەر، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،  بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاری کرد.

دانیشتنەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ١٢ی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩، پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە ڕێگەی ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.

لە دانیشتنی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەڕێوە چوو، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

دەقی پرۆژە یاساکە











ئەحمەد جەردیس


خوێنەرانی بەڕێز ئاگادرتان دەکەینەوە کە دوای وەستانی پەخشی وێب سایتەکەمان بەهۆی چەند هۆکارێکی تەکنیکی .وەستانی چاڵاکییەکانمان تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت،لە ماوەیەکی نزیکدا  لەژێر ناوی سەردەم میدیاوە  دووبارە بە ستافێکی نوێوە دەگەڕێینەوە خزمەتتان.


بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كۆگایەكی ئارد لە ناو كۆگاكانی گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر داخرا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ بڕی 200 تۆن ئاردی هەبوو كە تەوای ئەو ئاردە ئەسپێ لێی دابوو بەشێوەی ناتەندروست كۆگا كرابوو، کە بەکەڵکی خواردن نەدەهات.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی هەولێر ده‌شڵێت ، کە كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر شوێنەكە دەگرێتەبەر ئینجا شوێنەكەی دەكرێتەوە.

ئەمشەو لە یاری لوتكەی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵد میوانداری یانەی مانچستەرسیتی دەكات و یارییەكەش كاتژمێر 7:30 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت .


پێش ئەم یارییە یانەی لیڤەرپوڵ بە 31 خاڵ سەروو ریزبەندی گرتووە ویانەی مانچستەرسیتیش خاوەنی 26 خاڵە ولە پلەی دووەمدایە .


رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی بەمشێوەیە بڵاوكردۆتەوە .

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget