سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌و كۆبوونه‌وه و پڕۆژه‌یاسای بودجه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه و هه‌ردولا باسیان له دۆخی ئێستا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگیانه كردوه كه روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كردوه و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربریوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان کرایەوە.
