ئەمشەو لەخولی ئەڵمانیا میونشن گلادباخ میوانداری بایرن میونشن دەکات سبەینێش دۆرتمۆند و لایبزیگ یاریی لوتکە دەکەن.
رکابەرییەکانی خولی ئەڵمانیا پێی ناوەتە هەفتەى پانزە و ئەمشەو کاتژمێر 10 و 45 خولەک یانەى بایرن میونشن روبەروی یانەى میونشن گلادباخ دەبیتەوە.
بایرن میونشن لە 10 یاریی رابردودا هیچ شکستێکی نییە و میونشن گلادباخیش لە 10 یاریی رابردودا تەنها چوار یاریی بردۆتەوە.
سبەى شەممەش چەند یارییەکی تر ئەنجام دەدرێن ، لیڤەرکوزن کاتژمێر 5 و 30 خولەک لە یاریگاى خۆی روبەروی ڤیردەربریمەن دەبێتەوە.
یاریی لوتکەى خولەکەش لە نێوان لایبزیگ و بروسیا دۆرتمۆند کاتژمێر 8 و 30 خولەک لە یاریگاى رێد بۆڵ ئارینا بەڕێوەدەچێت.
لایبزیگ دوەمی ریزبەندی گرتوەو دۆرتمۆندیش لەپلەى چوارەمدایە.
بایرن میونشن بە 33 خاڵ پێشەنگەو لایبزیگیش بەجیاوازی دوو خاڵ لەپلەى دوەمدایە.
