ئاسایشی ھەولێر: دوو كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ هاوڵاتییه‌كیان له‌ هه‌ولێر رفاندبوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر لەسەر دەستگیركردنی دوو كەسی بەتۆمەتی ئەوەی  كە شۆفێرێكی تاكسییان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا رفاندبوو،راگەیاند.


له‌سه‌ر ده‌ستگیكردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ ئێوارەی رۆژی 27/12/2020 لە شاری ھەولێر ھاوڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتوی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەسه‌وه‌ رفێندرا.


رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كان بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵ شۆفێره‌كه‌ سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر، شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستنەوەی ناوبراو و دزینی بڕێك پارەكە، هاوڵاتییه‌كه‌یان لە ھەمان شوێن جێ  ھێشتبوو.


ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه‌ دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیریان بکەن".


ده‌شڵێت كه‌ ئەو دوو تۆمه‌تباره‌ بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لەدایكبوی 2002 دانیشتوی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لەدایكبوی 1997 دانیشتووی شاری موسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.
أحدث أقدم