ئەمریکا پزیشکێک دوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر گیانی لەدەستدا



دوای  چەند هەفتەیەک لە مۆڵەت بەخشین بەکۆمپانیای فایزەر بەمەبەستی بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان لە دژی کۆرۆنا، پزیشکێکی تەمەن 56 ساڵ لەویلایەتی فلۆریدا لەئەمریکا دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە گیانی لەدەستدا.


ماڵپەڕی "usatoday" بڵاویکردەوە، گریگۆری مایکڵی تەمەن 56 ساڵ کە  لەناوەندی ماونت سینا لەشاری "Miami Beach"ـی ویلایەتی فلۆریدا پزیشکە، دوای ماوەیەک لە  وەرگرتنی ڤاکسینەکەی فایزەر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی لەویلایەتی فلۆریدا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەهۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو پزیشکە دەکەن و بەپێویستی دەزانن بەرپرسانی ئیدارەی دەرمانی ئەمریکا بەرپرسیاریەتی سەلامەتی بەکارهێنانی ڤاکسینیەکەی فایزەر لە ئەستۆ بگرن.


 کۆمپانیای فایزەریش جەختیکردەوە  کە لەلایەن خۆیانەوە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری مردنی ئەو پزیکەش دەکەن، بەڵام پێشبینی ئەوە ناکەین هۆکاری گیانی لەدەستدانی ئەو پزیشکە پەیوەندی  بەبەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەرەوە هەبێت.


أحدث أقدم