لەخولی نایابی کوردستان دهۆک و نەورۆز و ئارارات سەرکەوتنیان بەدەست هێناو هەولێریش شکستی هێنا.
لەیارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان یانەی شێروانە لە یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێی کردو یارییەکەی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر پێدۆڕاند.
لە یارییەکی تردا سۆران لەسەر یاریگای خۆی بەهەمان ئەنجام لە هەولێری بردەوەو برینەکانی هەولێری قوڵترکردەوە.
یانەی برایەتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدووگۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵۆی بردەوە.
هەردوو یانەی دهۆک و ئاراراتیش بەگۆڵێکی بەرامبەر شکستیان بەیانەکانی دەربەندیخان و پێشمەرگەی هەولێر هێنا.
یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە هەندرێنی بردەوەو زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانیش بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.
