وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، "تائێستا تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق پشتڕاست نەکراوەتەوە."
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە دەلێت:تائێستا تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق پشتڕاست نەکراوەتەوە." ناوبراو جگە لەمە هیچ زانیارییەکی تری نەداوە، ئەوەش دوای ئەوەى لە چەندین پەیج و هەژماری تۆرە کۆمەلایەتییەکان باس لەوە کرا کە لە بەغدا حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسە نوێیەکە تۆمار کراوە.
ئەم روونکردنەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دوای ئەوە هات کە :ئیبراهیم سەمیدعی، شیکەرەوەی سیاسیی دیاری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سمێدعی نووسیویه‌تی: “له ئه‌نجامی پشكنینی وردی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه، كه تووشی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه.
سەمیدعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “كێشه‌ی ئه‌و په‌تایه ئه‌وه‌یه كه له عێراق ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌موو جۆره پشكنینه‌كانی “prc”ـدا ده‌رناكه‌وێت، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامێره‌كانی پشكنینی ئه‌و ڤایرۆسه نوێ بكاته‌وه”.
