وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزی قودس و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەن وە گروپێکی تیرۆریستی هەژمار دەکەن لە پاش ئەوەی زانیاریان پێگەشتووە کە ئەو گروپە رێگری دەکەن لە گەشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو وڵاتە.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جیا له به تیرۆریست ناساندنی ئه‌و گرووپه، هه‌رسێك سه‌ركرده‌ی حووسی به ناوه‌كانی "عه‌بدولمه‌لیك حووسی، عه‌بدولخه‌لیق به‌دره‌دین حووسی و عه‌بدوڵا یه‌حیا حه‌كیم"ی خستووه‌ته ناو لیستی سزادراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
هەر لەراگەینراوەکەدا هاتووە "زانیاری تەواومان هەیە کە ئەو گروپە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەروەها هیچ سوودێکیان بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە نیە و هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن و ئازاریان دەدەن".
جەختیشی لەوەکردۆتەوە "کە ئەو بریارە سودی زۆری دەبێت بۆ زیاتر سەقامگیربوونی ناوچەکە و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی توندوتیژیەکان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئامانج له به تیرۆریست ناساندنی ئه‌و گرووپه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه له به‌رانبه‌ر چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیان كه بریتین له په‌لاماردانی وڵاتانی دراوسێ، كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی یه‌مه‌ن و هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وت هه‌ڵگره‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای كۆتاهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌و وڵاته ده‌كات و ئێران به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاڵۆزییانه ده‌زانێت كه ساڵانێكه ولاتی یه‌مه‌نی گرتووه‌ته‌وه.
حوسیەکانی یەمەن گروپێکی چەکدارین لە ساڵی 1992 لە لایەن حسێن بەدرەدین حوسیەوە دامەزراوە ودروشمیان نەهێشتنی گەندەڵی سیاسی و ئابووریە لەو وڵاتەدا و وه‌ك خۆیان دەڵێن " بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە و کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا تێدەکۆشن.
به‌ڵام ئیستا دەوتریت حوسیه‌كان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازییان پێ دەدرێت و چەندین جاریش بۆردومانی سعودیەیان کردووە، چاودێران پێیان وایه كه حوسیەکان هۆکارن بۆ گەشتنی وڵاتی یەمەن بەم قۆناغە نا هەموارە و لە دواین پێشهاتیشدا، ئەمریکا ناوی ئەو گروپە و سێ لە سەرکردە کانی خستە لیستی تیرۆرەوە.
