له یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و لیۆنێل مێسییش به ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و نمایشكارانه ده‌ركه‌وت.
له گه‌ڕی 18ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی گرانادای برده‌وه.
ئانتوان گریزمان له خوله‌كی 12 گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان لیۆنێل مێسی وه‌ك مێسییه‌كه‌ی جاران ده‌ركه‌وته‌وه و نمایشێكی به‌هێزی نواند.
كوڕه‌كه‌ی رۆزاریۆ له خوله‌كه‌كانی 35 و 42 دوو گۆڵی تۆمار كرد، كه گۆڵێكیان به فاوڵێكی راسته‌وخۆی سه‌رنجڕاكێش و فێڵبازانه بوو.
له گێمی دووه‌میشدا باڵاده‌ستیی بارسا به‌رده‌وام بوو، له خوله‌كی 63 گریزمانیش ئه‌ستێره‌ی دره‌وشایه‌وه و گۆڵی چواره‌می تیپه‌كه‌ی و دووه‌می خۆی تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه بارسێلۆنا له پله‌ی سێیه‌مه به 34 خاڵ و گراناداش به 24 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه.
