حکومەتی هەرێمی کوردستان 11 بڕیار بۆ رێکخستنەوەی سیستمی باج دەرکرد

بە مەبەستی رێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج، حکومەتى هەرێم لەسەر راسپاردەى وەزارەتى دارایى و ئابورى (11)بڕیاری نوێ دەردەکات،

بەپێی ئەو نوسراوەی لەو بارەیەوە دەرچووە ئەم رێکخستنەوەیە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی و لەژێر رێنمایی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك بڕیاری گرنگ بۆ داھاتی باج دەران دەرکردوە".

بەپێى بڕیارەکانیش لەمەودوا (20%)ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و راستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت.

ئەوەی لە بریارەکەدا هاتووە

20%ی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن وەردەگیرێت
پابەندکردنی کۆمپانیاکانی سکیوریتی نەوت و گاز بە پێدانی باج
وەرگرتنی باج لە میوانخانە و چێشتخانەکانی 4 ئەستێرە بەسەرەوە هاوشێوەی حکومەتی عێراق
وەرگرتنی باجی شایستە لە بواری ریکلام لە کەرتەکانی (گشتی و تایبەت)
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو مانگی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە دیاریکردووە




أحدث أقدم