بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تابلۆی ژمارە (900909 اربیل) ساختەیە و هەر كەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەك رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ئوتومبیلێك بڵاوكراوەتەوە ژمارەكەی (900909 اربیل )ە، پرسیار كراوە ئایا ژمارەی تابلۆ گەیشتۆتە ئەو ژمارەیە.
هاتووچۆی هەولێر، ئەو تابلۆیە ساختەیە و داوا لەهاوڵاتیانیش دەكەن هەر كەسێك زانیاری هەبێت دەربارەی جۆری ئوتومبێلەكە و شوێنی نیشتە جێبونی، پێیان بدەن بۆ ئەوەی سزای بدەن، چونكە كەسێك بەو شێوەیە ساختەكاری لەتابلۆ بكات مەترسییە بۆ سەر هەموان نەك تەنها هاتووچۆ.
