له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا،لەنزیک فرۆکەخانەی بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایەن فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمەریکا کرایە ئامانج هەردوکیان کوژران.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه و له‌یادی كوژرانی هه‌ردوو ناوبراودا، ئەو ئۆتومبێلانە لە شوینی ڕوداوەکە دانرانەوە و ناوی شەقامی سەرەکیی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش بۆ شەقامی" ئەبومەھدی موھەندس"گۆڕدرا .
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بوو، له‌دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبیی عیراقه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له فڕۆكه‌خانه و له شه‌وی 3ی كانونی دووه‌می 2020، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئەمەریکی كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی هه‌ردوو ناوبراوی بۆردومان كرد و هه‌ردووكیانی كوشت.
له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا، ئێران به موشه‌كی دوورهاوێژ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د و بنكه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری بۆردومان كرد ، و تائێساش ئێران ده‌ڵێت كه هێشتا تۆڵه‌ی سوله‌یمانی نه‌كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی كاتی گونجاو دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.




