وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق گرێبەستی بۆ هاوردەكردنی ڤاكسینی فایزەر واژۆكردووە و بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا بگاتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڤاكسینی فایزەری وەك یەكەم پێكوتەی دژبە نەخۆشییەكە بۆ بەكارهێنانی لەدۆخی ناكاودا پەسەندكردووە.
هەروەها دەشلێت ،ڤاكسینی فایزەر توانیویەتی وەك یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە مۆڵەتی بەكارهێنان وەربگرێت بۆ دۆخی لەناكاو، ڤاكسینەكە لەلایەن دەستە تەندروستییەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا و ڕێگەی پێدراوە، عێراقیش گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر- بیونتیك، واژۆكردووە، بۆیە بڕیارە بە زووترین كات ڤاكسینەكە بگات بە عێراق.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تا ئێستا، 596 هەزار و 193 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 539 هەزارو 817 تووشبوو چاكبوونەتەوە، 12 هەزار و 824 کەسیش مردوون.
