فێرناندێز بە باشترین یاریزانى مانچستەر یونایتد هەڵبژێردرا

برونۆ فێرناندێزى پورتوگالى  هەلبژێردرا  بە باشترین یاریزانى مانچستەر یونایتد لەمانگی کانونى یەکەم .

یانەى مانچستەر یونایتد بڵاویکردەوە، کە نازناوى باشترین یاریزانى کانونى یەکەمى ڕابردوو لە ڕیزى یانەکەیدا، بە برونۆ فێرناندێزى یاریزانى هێڵى ناوەڕاست بەخشراوە.

فێرناندێزى ٢٦ ساڵ ، لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو ، سێ گۆڵى بۆ شەیتانە سورەکە تۆمارکردووە و چوار گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

فێرناندێز، لە ناوەڕاسى وەرزى ڕابردوودا لە یانەى سپۆرتینگى پورتوگالییەوە پەیوەندى بە مانچستەرەوە کرد بە ٥٥ ملیۆن یۆرۆى جێگیر، جگە لە ٢٥ ملیۆن یۆرۆی  پاداشت .
أحدث أقدم