ئەمڕۆ نەشتەرگەریی بۆ کۆتینیۆی بەرازیلی ئەنجام دەدرێت و جۆری نەشتەرگەرییەکەش ماوەى دورکەوتنەوەى دیار دەکات
کۆتینیۆ لە یارییەکەى ئیبار لە ئەژنۆی راستیدا توشی پێکان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.
تیمی پزیشکی یانەى بەرشەلۆنە بەمەبەستی تێپەراندنی ئەو پێکانەکەی بریاریدا نەشتەرگەریی بۆ کۆتینیۆ بکرێت .
راگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر نەشتەرگەرییەکەى کۆتینیۆ دورینەوە و برینی تێبکەوێت ئەوا چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریکردن دوری دەخاتەوە و ئەگەر دورینەوەشی تێ نەکەوێت ئەوا دوو بۆ سێ مانگ دووری دەخاتەوە.
