پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی پاش بەسەر بردنی سەری ساڵ لە لەندەن، شەوی رابردوو گەیشتۆتە پاریس گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەى سانجێرمان بە سەرکەوتویی کۆتایی هات و ئەمرۆ گرێبەستەکەى ئەنجام دەدات.
ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان لە دۆزینەوەى جێگرەوەى تۆخێل یەکلایی بۆتەوەو پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی دەکاتەوە بە راهێنەر.
رۆژنامەى لیکیپ ئاشکرایکردوە، پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی پاش بەسەر بردنی سەری ساڵ لە لەندەن، شەوی رابردوو گەیشتۆتە پاریس و ئەمرۆ گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدات.
لیکیپ باس لەوە دەکات کە پۆچیتینۆ هەردوو یاریدەدەرەکەشی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ فەرەنسا و بریاریشە سبەى یەک شەممە سەرپەرشتی یەکەم یەکەى مەشق و راهێنانی یانەى پاریس سانجێرمان بکات.
