ھێزەكانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، ساڵی رابردوو 235 چەكدار و 30 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 20 "ھەڤاڵیشمان شەھیدبوون.
ھێزەكانی رزگاریی عەفرین لەڕاگەیەندراوێكدا، ئامار و ئەنجامی چالاكی شەڕڤانانیان لە ساڵی 2020 لە دژی سوپای توركیا و چەكدارەكانیان لە عەفرین بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ھاتووە:" لە ساڵی 2020دا شەرڤانانی ھێزەكانی رزگاری عەفرین 153 چالاكیان ئەنجامداوە و 256 چەكدار و سەربازی سوپای توركیا كوژراون و كە 30 سەرباز بوون و 214ی دیكە برینداربوون".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە:" تۆپخانەكانی توركیا 275 جار ناوچەكە تۆپبارانكراوە، لەو ھێرشانەدا، حەوت ھاوڵاتی مەدەنی كە یەكێكیان منداڵ بوو شەھید بوون و 14ی دیكەش بریندرابوون".
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە " شەرڤانان 35 ئۆتۆمبێل و سێ دۆشكا و دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تێكشكێندراون و لە ئەنجامی ھێرشەكانی سوپای توركیا و چەكدارەكانی 20 ھەڤاڵمان شەھیدبوون".
