کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی بەھەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بهبۆنهی سەری ساڵی زاینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی دا ھاتووە: ''ھەموو ساڵێک خەڵکی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن، ئاشتی بۆ گەلی خۆمان و هەموو جیھانیان دەخوازم، پێکەوە بەرپرسیارێتیمان ھەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەکانمان تێپەڕاند، ھەر پێکەوەش درێژە بەکاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە کەناری ئارام. گەل شایستەی چاکسازییەکە لەئاست قوربانیەکانیدا بێت''.