زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی پێی وایە کە ڕۆناڵدۆ دا لیمای بەرازیلی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی باشترە.
لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 39 ساڵ وتی: "پێم وایە ڕۆناڵدۆی بەرازیلی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترە، ڕۆناڵدۆ نمونەی تۆپی پێ بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵدۆی بەرازیلی هەمو شتێکی سەرسورهێنەری کرد، وەکو چۆن یاریزانی دەبڕی و چۆن ڕایدەکرد، ئەو یاریزانێکی دروستکراو نەبو، بەڵکۆ یاریزانێکی سروشتی بو.
لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆی بەرازیلی لەدایکبوە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزان، بە راهێنان وای لینەهاتوە، بەڵام کریستیانۆ بە چەندین ڕاهێنانی قورس و وای لێهاتوە، لە منداڵییەوە ئاستێکی باشی نەبوە.
