سامۆئیل لیتل، ئه‌و پیاوه‌ی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له ئه‌مه‌ریكا پێی ده‌ڵێ، بكوژێك له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا وێنه‌ی نه‌بووه. دوێنێ چوارشه‌م لیتل له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی " ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سامۆئیل لیتل كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا گه‌وره‌ترین بكوژ بووه، دوێنێ چوارشه‌م ئیداره‌ی چاكسازیی گرتووخانه‌كانی كالیفۆرنیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند ناوبراو له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سامۆئیل لیتل له ساڵی 2018دا دانی به‌وه نا كه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا، 93 كه‌سی كوشتووه. هاوكات ئه‌و بكوژه له ساڵی 2014ه‌وه گیراوه و له گرتووخانه‌یه كه له‌و ساڵه دا به‌هۆی خنكاندنی سێ ژن دەسگیرکرا،و تا لە بەندیخانە كه كۆچی دوایی كردووه، هۆی مردنه‌كەشی تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
لیتل له ئۆكتۆبه‌ری 2019 له به‌رنامه‌ی "60 خوله‌ك" دانی به سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی خۆیدا ناوه. ئه‌و بكوژه رای گه‌یاندووه كه ره‌نگه زۆر كه‌س به‌هۆی تاوانه‌كانی من چووبنە گرتووخانه‌وه یان گومانی كوشتن‌یان له‌سه‌ر بووبێت، بۆیه بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك هه‌بێت ئەوەندەی من تاوانی ئه‌نجام دابێت.
لیتل زیاتر گوتوویه‌تی، پێشتر گوتوومه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كوشتوومن، ژنانی شه‌وان بوون، یان ئه‌وانه بوون کە به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ماڵ و جێیان نه‌بووه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌مانەوە.
دواتریش گوتی بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك بارته‌قای من تاوانی كردبێت، وا ده‌زانم یه‌كه‌مین كه‌سم له دنیادا ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه‌یش بۆ من شه‌ره‌ف نییه، به‌ڵكو نه‌فره‌ته و به‌سه‌رمدا ڕژاوە.
