كۆمپانیای مۆدێرنا رایگه‌یاند، له‌مانگی (ئایار/5)ی 2021دا، 40.000.000 (چل ملیۆن) ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كۆریای باشور دابین ده‌كات.
له‌ئێستادا ڤاكسینی مۆدێرنا به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا په‌سه‌ندكراوه، تاوه‌كو ئێستا له‌كۆریای باشور په‌سه‌ند نه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، كۆمپانیای مۆدێرنا رایگه‌یاند، كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كۆریای باشور ده‌كات تاوه‌كو به‌ر له‌دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 40.000.000 (چل ملیۆن) ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كۆریای باشور دابینده‌كه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری پێویست ده‌كه‌ن.
