بیڵاڕووس بۆ گۆڕینی دەستوور ریفڕاندۆم ئەنجام دەدات


ئەلێکساندر لووکاشەنکۆ سەرۆکی بیڵاڕووس ڕایگەیاند، بۆ گۆڕینی دەستووری ولاتەکەیان ریفڕاندۆم ئەنجام دەدەن.

لووکاشەنکۆ سەرۆکی بیڵاڕووس ووتی، ئەنجومەنی گەلی بیڵاڕووس لە ١١ بۆ ١٢ی شوبات سەبارەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ گۆڕینی دەستور کۆدەبێتەوە ، بۆ گۆڕینی دەستوور ریفڕاندۆم ئەنجام دەدرێت.

ئەلێکساندر لووکاشەنکۆ ٢٦ ساڵە  سەرۆکایەتی ولاتەکەی دەکات  و لە دواین هەڵبژاردنەکان  دووبارە بەسەرۆکی ولات هەلبژێردرایەوە.

دوای هەڵبژاردنەوەشی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند، لە هەڵبژاردن ساختەکاری ئەنجام دراوە و دەستیان لەدژی ساختەکارییەکانی چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

أحدث أقدم