ئهندامێكی لیژنهی دارایی لە پهرلهمانی عێراق داوای کەم کردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق دەکات.
ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بوودجهی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ زۆر بڕگەی دژیەکی تێدایە ئێمەش لە زۆربەی بڕگەکانی ناڕازین.
ووتیشی، ئێمە وەکوو لیژنەی دارایی پێشنیاردەکەین ١٣٠٠ دینار بۆ یەک دۆلاری ئەمەریکی جێگیربکرێت، ئەم نرخە زۆر دادپەروەرانەیە.
ماجدە تەمیمی لەبارەی هەڵوێستی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند ، پەرلەمان بە هیچ شێوەیەک لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق رەزامەند نیە کە لەیاساکەدا بریاری لەسەر دراوە بۆیە ئێمە دژی ئەو بڕیارە دوەستینەوە.
ئاشکراشی کرد یاسای بوودجهی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گۆرانکاری زۆری بەسەردا دێت بە تایبەت بەهای دیناری عێراق و مووچەی فەرمانبەران.
رۆژی سێشەمەی رابردوو ٢٩ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠ پڕۆژە یاسای بوودجهی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتە پەرلەمان.
