لەڕێگەی بۆمبێكی گەورەوە هەوڵی تەقاندنەوەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری سەر بە كۆمپانیای “سۆمۆ” درا.
ئەمرۆ هەینی 1ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەی بۆمبی لكێندراوەوە هەوڵی تەقاندنەوەی كەشتییەك دراوە كە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە كرێی گرتووە، .
ڕوونیشیكردەوە، كەشتییەكە دوێنێ پێنجشەممە گەیشتووەتە بەندەری بەسڕە، لەكاتی نزیكبوونەوەی لە بەندەرە نەوتییەكانی عێراق، تێبینی بوونی تەنێكی نامۆ بە كەشتییەكەوە كراوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە بۆمبی لكێندراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، “كەشتییەكە نەوتهەڵگرە و كۆمپانیای سۆمۆ بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەكانی جیهان بەكرێی گرتووە، لەكاتی گەیشتنی بە بەندەرەكانی عێراق و لەنگەرگرتنی لە تەنیشت كەشتییەكی ترەوە بە مەبەستی وەرگرتنی سووتەمەنی، تیمەكان بۆمبێكی دەریایی گەورەیان بە كەشتییەكەوە بینیوە و دەستبەجێ وەزارەتی ناوخۆ تیمێكی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی، لەڕێگەی فڕۆكەوە ناردووەتە ناوچەکە.
ئاشكراشیكردووە كە تیمەكە و هێزی دەریایی عێراق ماوەی دوو ڕۆژە هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ پوچەڵكردنەوەی بۆمبە کە.
