​میسال ئالوسی: رژێمی ئێستای عێراق تائیفیە


میسال ئالوسی  رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا شکستیهێناوە چونکە رژێمی ئێستای عێراق رژێمێکی تائیفییە و پێویستی بە حەشد و میلیشیاکان هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان و ئێران بەردەوام بکەن.



میسال ئالوسی بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەگەر چاکسازیی نەکرێت، ئەوا دوو بژاردەمان لە پێش دەبێت ،  یان دەوڵەتێکی دیموکراسیمان دەبێت یان بێ دەوڵەت دەبین.



 ئالوسی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا شکستی هێناوە چونکە رژێمی ئێستای عێراق رژێمێکی تائیفییە و پێویستی بە حەشد و میلیشیاکان هەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان و ئێران بەردەوام بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی لە ئێستادا روودەدات تەنیا مافی شانازیکردن بە ئێران دەدات کاتێک باس لەوەدەکات، غەزە قەڵغانی یەکەمیانە و حزبوڵا قەڵغانی دووەمیانە و عێراقیش سێیەم قەڵغانە،ئێمە نامانەوێت وەکو کەرەستە و قەڵغان بۆ ئێران بەکاربهێنرێین.


أحدث أقدم