بڕی ئەو پارانه‌ی بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق 350 ترلیۆن دینارە

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بڕی ئەو پارانەی كە لە ساڵانی رابردوودا بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق 350 ترلیۆن دینارە.

تەها دیفاعی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی كە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پێكهێنراوە، هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونییەوە بەباشی كارەكانی ئەنجامداوە، بەڵام لەم  دواییانەدا كارەكانی ئەو لیژنەیە بەھۆی فشاری سیاسییەوە سست بوەو، ئومێد دەكەین  لە كارەكانیان بەردەوام بێن و لە پرسەكانی گەندەڵیی بكۆڵێتەوە .

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای ساڵی 2003وە، گەندەڵییەكی زۆر لە گرێبەستەكانی وەزارەت و پارێزگاكان كراون كە بەھۆیانەوە پارەیەكی زۆر بەھەدەردراوەو ئەو پارانەی كە لە ساڵانی رابردوودا، بە قاچاغ براونەتە دەرەوەی عێراق، 350 ترلیۆن دینارە.
أحدث أقدم