تەیاری سەدر: لایەنە شیعییەکان یەکەمین لایەن بوون پێشوازیان لەگەڕاندنەوەی ئەمەریکا بۆ عێراق کرد


شێخ سەلاح ئەلعوبێدی، وتەبێژی تەیاری سەدری رایگەیاند" گرووپە چەکدارەکانی شیعەکان یەکەمین لایەن بوون کە پێشوازیان لە گەڕانەوەی سووپای ئەمەریکا بۆ عێراق کرد.

لە بەرنامەی " گەمەی کورسی" کەناڵی ئەلشەرقیەدا شێخ سەلاح ئەلعوبیدی وتەبێژی تەیاری سەدری وتی "گرووپە چەکدارەکانی شیعەکان یەکەمین لایەن بوون کە پێشوازیان لە گەڕانەوەی سووپای ئەمەریکا بۆ عێراق کرد بە مەبەستی  شەڕ لە دژی داعشدا. 


ووتیشی ، بەشێک لە چەکی دەوڵەت  لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نییە، تاوانی وەهایان پێ ئەنجامدەدرێت کە پەیوەندی بە ئەمن و شکۆی دەوڵەتەوە هەیە.


 ناوبراو دەشلێت " گرووپە چەکدارەکانی شیعە لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانی د. عادل عەبدولمەهدیدا، دەسەڵاتێکی باڵایان هەبوو ،کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا بڕیار لەبەرامبەر  حەشد دەردەکران، جێبەجێنەدەکران و دەیانوویست لە ژێر ناونیشانی دەوڵەتی عێراق کار نەکەن".

أحدث أقدم