له‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژدا 84 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای ھەولێر

کوردئیکسترا - باسنیوز : گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، له‌ 20ى 12ى 2020ه‌وه‌، 84 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای ھەولێر.

نەریمان فازڵ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە ماوەی پشووەکانی سەری ساڵەوە له‌ 20ى 12ى 2020ه‌وه‌، 84 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ناو شاری ھەولێر، کە تەواوی ئەو گەشتیارانە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون، لەبەر ئەوەی دەروازەکان و فڕۆکەخانەکانیش بەڕووی چەند وڵاتێک داخراون".

لەبارەی ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ نەبوون، نەریمان فازڵ گوتى: "ئەو شوێنانەی پابەندی دواهه‌مین بڕیارەکان نەبوون، تا ئێستا 15 شوێن سزای پێبژاردن و داخستن دراون".

گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، ڕێکارەکان تا 15ى 1ى 2021 وەک خۆیان بەردەوام دەبن.

باسنیوز


أحدث أقدم