پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2 ى 1 ى 2021 ، لەکاتی هەڵگرتنەوەی ئاڵایەکی داعش لە نزیک گوندی کانی سپیکەی سەربە قەزای سەیدسادق تەقینەوەیەک رویداا و برینداربوونی لێكه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاڵایه‌كی داعش له‌سنوری گوندی کانی سپیکەی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌ید سادق دانراوه‌ته‌وه ، له‌كاتی چوونی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ ناوچه‌كه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاكه بۆمبێك پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و لە ئەنجامدا دوو كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون .
له‌ئێستاشدا،هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونن له‌سه‌ر رووداوه‌كه و تائێستاش هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نه‌كردوه.
