ڕەگەزنامەی هەرێم ڕایگەیاندوە، ئەو کەسانەی مامەڵەی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت یاخود وەرگرتنەوە پاسپۆرت دەکەن، دەبێت سەردانی بینای نوێی پاسپۆرت بکەن.
بەرێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە لە رۆژی یەک شەممەوە لە ڕێکەوتی 3/1/ 2021، لە کاتی سەردان کردن بۆ بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی یەکی پاسپۆرت بە مەبەستی مامەڵەی دەرهێنان و نوێ کردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت سەردانی بینای تازەی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت بکەن لە بەرئەوەی بینای بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت گواستراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بینای تازەی پاسپۆرت دەکەوێتە گەرەکی 32ی پارک پشت بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشی دەرهێنانی مۆڵەت پێدان(اجازە).
