هەولێر، لەسەر هێرشكردنە سەر ئوتومبیلی گەشتیارانی پارێزگاكانی عێراق 11 كەس دەستگیركران

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەسەر هێرشكردنە سەر ئوتومبیلی ژمارەیەك گەشتیاری شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 11 كەس دەستگیركراون.


پارێزگای ھەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەداخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێك دوور لە هەموو دابونەریتێكی میواندۆستانەی كۆمەڵگەی كوردستان، لەشاری هەولێر هێرشیان كردە سەر چەند ئوتومبێلێكی گەشتییارانی شارەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر.


پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و 11 كەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیركرد و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
أحدث أقدم