کاتى پەیوەندیکردنى پۆچیتینۆ بە پاریسەوە ئاشکراکرا

بەپێى ڕاگەیاندنەکان بەیانی ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ئەرجەنتینى پەیوەندى بە یانەى پاریس سان جێرمانەوە دەکات.

ڕۆژنامەى لۆ پاریسیانى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ شەوى سەرى ساڵ لەگەڵ خێزانەکەى لە لەندەن  بەسەردەبات و سبەینێ هەینىش پەیوەندى بە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسییەوە دەکات.

ئەمەش دواى ئەوەى یانە پاریسیەکە تۆماس توخێلى ئەڵمانى لە پۆستەکەى دوورخستەوە و ڕاگەیاندنەکانیش ئاشکرای دەکەن کە پۆچیتینۆ جێگەکەى دەگرێتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، پۆچیتینۆ تەواوى زانیارییەکانى لەسەر تیپى پاریس سان جێرمان و یاریزانەکان و بەرنامەى ڕاهێنانەکان کۆکردووەتەوە و بۆ زانینى دۆسیەى یاریزانە پێکراوەکانیش  پەیوەندی بە دەستەى پزیشکى یانەکەوە کردووە.

پۆچیتینۆ بەهۆى ئەنجامە خراپەکانیەوە لە مانگى ١١ى ٢٠١٩دا لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى دوورخرایەوە و خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى جێگەى گرتەوە.
أحدث أقدم