رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی ده‌كات بە ڕەچاوكردنی مەرجە تەندروستیەكان،جیهان له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وێت.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا مارگرێت هاریس، وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگەیاند: ئەوەی گرنگه له‌كاتی پێدانی ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ئاستەكانی توشبون به‌كۆرۆنا زیادنهبێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵوسكه‌وتی خه‌ڵك و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەكان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: ڤاكسین ئه‌و كاریگهریەی له‌سه‌ر كهمکردنهوهی رێژه‌ی توشبون به كۆرۆنا نابێت، پێشبینیش ده‌كەم له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا جیهان به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وێت، به‌مه‌رجێك ئەگەر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێكارە تەندروستیەكان بن.
