بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕاگهیاندراوێكى لهبارهى دهستگیركردنى 16 تۆمهتبار بڵاو كردهوه و ئاماژه بهوه دهدات، بههۆى دروستكردنى ئاژاوه لهپێش (فامیلى مۆڵ)ى ههولێر دهستگیر كراون.
ئهمڕۆ یهكشهممه 3/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "لە شەوی سهرى ساڵی نوێدا ئاژاوەیەك لەپێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و 16 تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ ڕێك خرا، بەپێی ماددەكانی 477 و 413 لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات، تاوەكوو ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر".
پۆلیسى ههولێر دڵنیایی دەداته هاووڵاتییانی هەولێر، كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ھێزە ئەمنییەكانی دیكهى هەولێر، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
