به پێی ئامارێكی ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ساڵی 2020ـدا، به لای كه‌مه‌وه 17 مێرمنداڵی كورد كه له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌وه‌ن له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی و ئایینی ده‌ستگیر كراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/1/2021، ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئامارێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه له ساڵی 2020ـدا، به لای كه‌مه‌وه 17 مێرمنداڵی كورد كه له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌وه‌ن له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی چالاكیی سیاسی و ئایینی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراون، كه دوو كه‌س له نێو ئه‌وانه‌دا ته‌مه‌نیان 15 ساڵان بووه.
ڕێكخراوه‌كه ئاشكراشی كردووه، كه لە زۆربەی دۆسیەکاندا ستانداردە دادوەرییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی منداڵان و لەوانەش سنووردارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی بەر لە دادگا، په‌یوه‌ندیگرتنی خێرا بە بنەماڵەكه‌ی، قەدەغە بوونی گووشاری جەستەیی و دەروونی و دابینكردنی ڕاوێژی یاسایی‌ی پارێزەر و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی، ڕەچاو نەکراوە.
ڕێكخراوه‌كه ئاشكراشی كردووه، كه نۆ له‌و منداڵانه له پارێزگای سنه و شه‌شیان له ورمێ و دووانیشیان له كرماشان ده‌ستگیر كراون.
