وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق، ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، تیرۆریستێكیان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه له به‌ناو كه‌رتی دیجله و ناحیه‌ی زاب سه‌ربه داعش چه‌كداربووه و ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشه و راشیگه‌یاندووه كه ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه پێشتر به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعشه‌وه له قه‌زای حه‌ویجه ئاواره‌بوون، گرتووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه دوای وه‌رگرتنی ووتەکانی، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی بدرێت.
هاوکات هەرئەمرۆش ،سوپای عێراق رایگه‌یاند كه حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق خاپووركراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی لیوای ١٨ی فێرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی دۆڵی زغه‌یتون و سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌كه خاپووركراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و حه‌شارگه خاپووركراوه، پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی به‌كارده‌ھێندرا.
