مەسرور بارزانی: با بەیەکەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر و پڕشنگدارتر بۆ هەمووان بکەین



سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە تەواوی کوردستانیان دەکات.


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: ساڵێکی پڕ لە ئاستەنگی گەورە بوو، با بەیەکەوە کار بکەین بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشترو پڕشنگدارتر بۆ هەمووان.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەری ساڵی نوێی زایینی لە تەواوی کوردستانیان پیرۆز دەکات.
أحدث أقدم