رێكخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان "یونسێف" ، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە بەپێی پێشبینییەكان لە یەكەم رۆژی ساڵی 2021 دا زیاتر لە 370 هەزار منداڵ لە تەواوی جیهاندا لە دایك دەبن
یەكەم منداڵ لە دورگەی فیجی باشووری زەریای هێمن و دوایین منداڵی لە دایك بووش لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبێت , لە راپۆرتەكەدا یونسێف ریزبەندی 10 وڵاتی یەكەمی زۆرترین ژمارەی منداڵبوونی لەو رۆژەدا لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەداوە لەرروی زۆرترین ژمارەی منداڵ بووندا هیندستان و چین بە پلەی یەكەم و دووەم دێن لەسەر ئاستی جیهان و میسریش لە پلەی هەشتەمی جیهانی و یەكەمی سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دێت
یونسێف پێشبینی ئەوەشی كردووە كە لە 2021 دا نزیكەی 140 ملیۆن منداڵ لە جیهان لە دایك ببن .
