سێرجیۆ ڕامۆس نایەوێت ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و لەم دواییانەشدا گفتوگۆى لەگەڵ بەرپرسانى یانەکەی ئەنجامداوە.
تۆڕى دیفنسا سەنتڕاڵى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ڕامۆس نیازى بەجێهێشتنى یانەی ریالمەدریدی نییە، هەرچەندە لە ئێستادا ئەگەر بیەوێت ، دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکى تردا ئیمزابکات.
تۆرەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرپرسانى ڕیاڵ لەم دواییانەدا گفتوگۆیان لەگەڵ ڕامۆسدا کردووە و هەستێکى باشیان هەبووە و بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان لەسەدا ٩٠ گەشبینن.
ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن کە ڕامۆس دەیەوێت نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵ بێت، بەڵام پێرێزى سەرۆکى ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەکاتەوە و بەپێى یاساکانى یانەکە هەر یاریزانێک لە سەروى ٣٠ ساڵەوە بێت گرێبەستەکەى تەنها بۆ ساڵێک نوێدەکرێتەوە.
