بۆ پشووەکانی سەری ساڵ نزیکەی 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شاری سلێمانی


سەرەڕای بڕیاری راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئەوە رێگرنەبووە لەهاتنی هەزاران گەشتیاری ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بۆ پارێزگاکانی هەرێم و تەنها بۆ پشووەکانی سەری ساڵ نزیکەی 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شاری سلێمانی.


بەگوێرەی زانیارییەکان کەوێستگەنیوز لەبەرپرسانی گەشتوگوزارەوە دەستیکەوتووە، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا و بۆسەربردنی پشوەکانی سەری ساڵی 2021، نزیکەی 20 هەزار گەشتیار لە بەغدا و پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ڕویان لەشاری سلێمانی کردووە.


بەوتەی بەرپرسانی گەشتوگوزاری پێشبینی دەکرێت لەرۆژانی داهاتووشدا ژمارەی گەشتیاران بەرەو زیاتربوون بچێت و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی کەرتی ئابووری شارەکە و ئەو کەرتانەی دیکە کەداهاتیان لەسەر هاتنی گەشتیارە.
أحدث أقدم