رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڤاکسینی فایزەری پەسەندکرد


رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤاکسینی فایزەر لەلایەن رێکخراوەکەیانەوە پەسەندکراوە و لەئێستادا بەشێوەیەکی فەرمی وەک ڤاکسینێکی دژ بەکۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.


رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رێکخراوەکەیان یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ بەکارهێنان پەسندکردوە کەئەویش ڤاکسینی کۆمپانیاکانی (فایزەر و بایۆنتێکە). 


ئەمڕۆش ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، دوای ئەوەی 21ی ئەم مانگە مۆڵەت درا بەبەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر و بڕیارە 6ی مانگی داهاتوش بڕیار لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنە بدرێت، بەڵام بابەتی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکا پێویستی بەکاتی زیاتر هەیە.


نزیکەی 10 مانگ دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و هاوبەشەکانی داوایانکرد ئیدارەی دەرمان و چارەسەری تەندروستی ئەمریکا مۆڵەتیان پێبدات بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینێک دژ بەکۆرۆنا، دوای تاقیکردنەوەشی لەسەر 40 هەزار کەس لەچەندین وڵاتی جیهان، کاریگەری ڤاکسینەکە گەیشتوەتە 95%.
أحدث أقدم