وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له شاره‌كانی هه‌رێم ته‌نها ٦٨ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به قوربانیانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئەو ئامارە له‌و ماوه‌یه‌دا تەنها ٦٨ توشبووی نوێ تۆماركراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی گشتی توشبووان لەهەرێم گه‌یشته ١٠٣ هه‌زار و ٥٦٥ كه‌س .
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوو دوو كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش لەهەرێم گه‌یشته ٣ هه‌زار و ٣٩٠ كه‌س.
٩٦٣ كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه ٧٢ هه‌زار و١٥٨ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
