دەزگای هەواڵگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناوچەی كەرادەی شاری بەغدا توانیویانە دایک و باوکێک دەستگیر بکەن كە ویستویانە منداڵەكەیان بە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی بفرۆشن.
دەزگای هەواڵگری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا كە لەماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە بونی تاوانێکی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ، توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە وویستویانە منالەکەیان بفرۆشن.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئافرەت و پیاوەكە دایك و باوكی منداڵەكەن، منداڵەكەش تەمەنی پێنج ساڵە و ویستویانە لەبەرامبەر 10 ملیۆن دیناری عێراقی بیفرۆشن.
