عێراق، زیاتر لە 33 هەزار بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان کرانەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی عێراق بەهۆی سەرپێچیکردنیان لەیاساکان و دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  لەساڵی 2020دا 33 هەزار و 164 هاوڵاتی بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان کردوەتەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سەرپێچیکردنیان لەیاساکانی مانەوە کردووە و دوای دەرچونی بڕیاری دادوەر لەبارەیانەوە، ساڵی رابردو 33 هەزار و 164 هاوڵاتی بیانی بووە کە بەگوێرەی یاسای نیشینگە ژمارە 76 ساڵی 2017 رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.


ئەوەش هاتوە، پرۆسەی دەستگیرکردن و ناردنەوەی ئەو کەسانەش بەهەماهەنگی سەرجەم لایەنەکان بووە و هەوڵەکانیش بەدرێژایی کەرەنتینە بەردەوام بوون.

أحدث أقدم