سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ رایگهیاند، له بڕی وهرگرتنی پارهی خۆڵ و خاشاك له ماڵان، ئامادهن پاره بدهن بهو ماڵانهی خۆڵ و خاشاكیان ههیه و دهشڵێت، حوكمڕانی و ئیدارهدان بهمشێوهیه ناكرێت.
شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له پهیجی تایبهتی خۆی له فهیسبوك نوسیویهتی "تەحەدای حکومەت و بەرپرسانی هەرێم دەکەین، لە بری ئەوەی ماڵێک پێنج هەزار (٥،٠٠٠)دیناری لێ وەربگیرێت لە بری خۆڵ فڕێدان، ئەوا تەحەدای حکومەت دەکەین کە ڕێمان بدەن کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی کوردستان بکەین و خۆڵی ماڵان کۆبکاتەوە و پرۆژەی ریسایکلین لە شارەکانی هەرێم دروست بکات(دور لە دزی و شەریکایەتی بەرپرس)".
دهشڵێت، لە بری ئەوەی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت،ئەوا مانگانە بڕی پێنج هەزار (٥،٠٠٠) دینار دەداتە هەر خاوەن ماڵێک لە بری وەرگرتنی خۆڵ و خاشاکی ئەو ماڵە(بەس بەو مەرجەی جۆری جیاوازی خۆڵەکان بکەنە ناو سەتڵی جیاواز کە بۆیان دابیندەکرێت).
سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ دهشڵێت "بەمە دەڵێت حوکمڕانی و ئیدارەدانی وڵات، نەک بەوەی ئێوە. بە راستی شەرمە!! بەسە وا دەکەن لەم میلەتە!!"
باسلهوهشدهكات "یەک خاوەن ماڵ پارەی خۆڵ نادات و کەس دینارێکتان پێ نادەن، ئەم منداڵەی من کە تەمەنی کەمترە لە سێ ساڵ، دەزانێت کە ئێوە گروپێکی فاشیلی بەرژەوەندخوازن و تەنها بیر لە پارە و دزی دەکەنەوە".
شاسوار عهبدولواحید دهشڵێت "بۆ خاتری خوا !! کەس هەیە نەزانێت ئێستا لە دونیادا خۆڵ پارە دەکات، نەک پارە لە خەڵک وەربگریت؟ کەس هەیە نەزانێت کە لە ئەوروپا لە بری شوشەیەک چەند سەنتێکت دەدەنەوە، نازانم ئەم میلەتە چ تاوانێکیان ئەنجام داوە، تا وا توشیان بوە بو توشی ئەم فاشیلانەوە؟"
