فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، ئەوان پاش زنجیرەیەك كۆبونەوەیان بۆ ئەم قۆناغە، بڕیاریان داوە لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن.
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، ئەوان پارێزگاری لەژێرخانی ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەكەن و دەشڵێت"دوای زنجیرەیەك كۆبونەوە بۆ ئەم قۆناغە لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبین".
كۆبانێ جەخت لەوەش دەكات، ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن بۆ نەهێشتنی داعش.
