جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە و ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و بریندار بوون.
میدا عێراقیهكان بڵاویانكردهوه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە زیقار و دیوانیە و نەجەف و چەند پارێزگایەكی دیكە دەستیان پێ كردۆتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەردەم ماڵی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە زیقار 2 خۆپیشاندەر كوژران و 16ی دیكەش بریندار بوون.
ئەوەش ئاشكراكراوە، كە خۆپیشاندەران لە چەند پارێزگایەك هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی بەرپرسان و بارەگای حزبەكان و ئاگریان تێ بەرداون.
