کەناڵی ئاسمانی "ئەلعەرەبیە" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسیەوە بڵاویکردەوە: کە سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت.
باسی لەوەشکردوه: کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەر لە 14 وەزیری تەکنۆکرات دوور لە سیاسییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە: کە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەی سەعد حەریری و حکومەتەکەی لە دیداری لەگەڵ میشال عۆن، سەرۆک کۆمار هات، ماوەیەکە بەهۆی بوونی ناڕەزایەتی لەسەر زیادکردنی باج و خراپی باری ئابوری، خۆپیشاندان لە لوبنان بەڕێوەدەچێت.
