سلێمانی.. تابلۆیەك بە 10 هەزار فلتەری جگەرە دروستدەكات

گەنجێكی شاری سلێمانی لە پاش ئەوەی بڕیاری وازهێنان لە جگەرەكێشان دەدات، هەڵمەتێكی بەرفراوان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك دەستپێدەكات بۆئەوەی هانی خەڵك بدات لە جگەرەكێشان دوربكەونەوە، بە 10 هەزار فلتەری جگەرەش تابلۆیەك دەنەخشێنێت.
گۆران دڵشاد ئەو گەنجەیە، كە هەڵمەتەكەی دەستپێكردوە و بۆ رادیۆ نەوا وتی "سەرەتای كەمپینەكە بەوازهێنانی جگەرە لە خۆمەوە دەستمپێكرد و هەمیشە لەژیانمدا كردومە بە بەرنامە لەگەڵ دەستپێكی هەر كارێك و وازهێنان لە هەر شتێك پێویستە دەستكەوتێكی گەورە لە دوای خۆت جێبهێڵیت".
وتیشی "بڕیارم دا شتێك بكەم لە دوای خۆم وێنەیەك پیشانی ئەو كەسانە بدەم، كە جگەرە دەكێشن و ببێت بە وانەیەك بۆیان، بۆیە لەدوای دروستبونی بیرۆكەكە دەستمكرد بە كۆكردنەوەی 10 هەزار فلتەری جگەرە لە دوو ئاراستەی ناو پاركی ئازادی و تائێستاش بڕیارم نەداوە تابلۆكە لە شوێنێك دابنرێت، بەڵام ئەگەر شوێنێك بتوانێت بیپارێزێت و پارێزگاری لێبكات، لەوێ دایدەنێین".
ئاماژەی بەوەشدا تەواوی تابلۆكە لە ماوەی 10 رۆژدا دروستكراوە و لە بەرنامەیدایە لە شوێنی دیكە هەڵمەتەكە بە قەبارەیەكی 
گەورەتر بەڕێوەبەرن.

س:ڕادیۆی نەوا
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget