سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كردوه، داوای كردووه به‌ر له‌وه‌ی لابدرێن،
ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه، كه هاوڵاتیان له پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌زانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری چوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و پێویسته ده‌سه‌لاتداران چیتر به هێرشیان نه‌كه‌نه سه‌ر و نه‌یانكوژن.
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كردۆتوه، كه پێویسته به‌ر له‌وه عێراق بكه‌وێته گێژاوی ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران به ده‌نگ داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه بچن.
سه‌در وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌شی داوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی پێشتری بۆ چاكسازی به بیر هێناوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌ركی كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كان و دانایانی وڵاته رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئاژاوه‌یه بدۆزنه‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تێكه‌وتوه.
سه‌در له كۆتایی دا روو له ده‌سه‌ڵاتداران داوای كردووه، به‌ر له‌وه‌ی دوربخرێنه‌وه و لابدرێن، خۆیان ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه.
